Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 21:00

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بۆ (کوردستان تیڤی): ڤیزەی هەموو حاجییان گەڕاوەتەوە

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە ڤیزەی سەرجەم حاجییانی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە و ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی وەرزی حەج بەردەوامن. ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە، ئەگەر گەشتی ئاسمانی ئەستەم بێت، گەشتەکان دەکرێنە وشکانی.

کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە  بە (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت، پاڵپشتییەکی زۆری پڕۆسەی حەجی ئەمساڵی کردووە و تاوەکو ئێستا کارەکان بە شێوەیەکی زۆر ئاسایی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و سعوودیە بەڕێوەدەچن.

سەبارەت بە کاریگەریی گرژییەکانی ناوچەکە، گوتەبێژی حەج و عومرە ئاشکرای کرد کە بڕیارە لە 18ـی نیسانی 2026 ڤیزەی حەج چالاک بکرێت و وەرزی حەج بە فەرمی دەستپێبکات. وتیشی: "ئێستا ڤیزەی هەموو حاجییانی کوردستان گەڕاوەتەوە و لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزەکەدا هیچ کێشەیەکیان نابێت."

لەبارەی ئەگەری گۆڕانکاری لە شێوازی گواستنەوەی حاجییان، کاروان ستوونی ڕوونیکردەوە، ئەگەر ئاڵۆزی و شەڕ لە ناوچەکەدا بەردەوام بێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە گەشتە ئاسمانییەکان دەگۆڕدرێن بۆ گەشتی وشکانی. جەختیشی کردەوە کە لەو بارەیەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڕیاری کۆتایی دەدەن بۆ پاراستنی سەلامەتیی حاجییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.