Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:47

ترەمپ 48 کاتژمێر مۆڵەت دەداتە ئێران: یان ڕێککەوتن یان "دۆزەخ"

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هۆشدارییەکی توند و کتوپڕدا، تەنها 48 کاتژمێر مۆڵەتی دایە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، بە پێچەوانەوە هەڕەشەی ئەوەی لێ کردن کە ڕووبەڕووی "دۆزەخ" دەبنەوە.

ترەمپ لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە کات لەبەردەم تاراندا نەماوە و دەبێت بە خێرایی بڕیار لەسەر داواکارییەکان بدەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر لەو ماوە دیاریکراوەدا ڕێککەوتن واژۆ نەکرێت، ئێران ڕووبەڕووی دەرئەنجامێکی زۆر سەخت و وێرانکەر دەبێتەوە کە بە "دۆزەخ" وەسفی کردووە.

ئەم هەڕەشە توندەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە لێواری تەقینەوەیەکی گەورەی سەربازی دایە و چاودێرانی سیاسی ئەم مۆڵەتە 48 کاتژمێرییە وەک دوا چانس بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان و ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی گشتگیر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێکدەدەنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.