Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:58

ڕووسیا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر دەکات

کوردستان TV
100%

حکوومەتی ڕووسیا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کرد کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کرانە سەر ناوچەکانی نزیک لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە وڵاتی ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەنجامدانی کردەوەی سەربازی لە نزیک دامەزراوە ئەتۆمییەکان مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکات و دەبێتە هۆی تێکچوونی زیاتری بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕووسیا هۆشداریشی دا کە ئەم جۆرە هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی وڵاتان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

ئەم کاردانەوەیەی مۆسکۆ دوای ئەوە دێت، کە میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر، پاسەوانێکی وێستگەکە گیانی لەدەستداوە، هەرچەندە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاندووە کە هیچ زیانێکی ڕاستەوخۆ بەر وێستگەکە نەکەوتووە.

وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر کە دەکەوێتە باشووری ئێران، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ئێران و لە ژێر سەرپەرشتی و بە هاوکاری پسپۆڕانی ڕووسی بنیاد نراوە، هەر بۆیە مۆسکۆ بەردەوام جەخت لە پاراستنی سەلامەتی ئەو وێستگەیە و کارمەندەکانی دەکاتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.