Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 15:00

ترەمپ: ئایین لە ئەمریکا گەشە دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قیامەت (Easter) ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە چەندین دەیەی ڕابردوودا، ئایین لە وڵاتەکەماندا دووبارە گەشە دەکاتەوە و ئەم دۆخەشی بە "ژیانەوەی ئیمان" وەسف کرد.

ترەمپ لە پەیامەکەیدا بۆ گەلی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد: "لە جەژنی قیامەتی ئەمساڵدا، ملیۆنان مەسیحی لە سەرانسەری جیهان ئەوەیان بیر دەکەوێتەوە کە بەهۆی ئەوەی عیسا مەسیح لەسەر خاچ ئەنجامی دا، هەموومان دەتوانین هەموو ڕۆژێک بە ئومێدەوە بە بەڵێنەکانی خودا بژین."

هەروەها جەختیشی کردەوە، کە بە پشتبەستن بەو باوەڕە دەزانن کە لە کۆتاییدا "خراپە و شەیتانی سەرکەوتوو نابن" و متمانەی خۆی بە سەرکەوتنی چاکە و گەشبینی بۆ داهاتوو نیشاندا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.