Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 01:04

ڕووسیا 198 کارمەندی لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران کشاندەوە

کوردستان TV
100%

میدیا فەرمییەکان بڵاویانکردەوە، کە حکوومەتی ڕووسیا لە هەنگاوێکی کتوپڕدا 198 کارمەند و پسپۆڕی خۆی لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە وڵاتی ئێران کشاندووەتەوە و گەڕاندوویەتییەوە بۆ وڵاتەکەی.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییە فەرمییەکان، ئەم پرۆسەی گواستنەوە و چۆڵکردنە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت. هەرچەندە تا ئێستا هۆکارە وردەکارییەکانی پشت ئەم بڕیارە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام میدیاکان وەک ئاماژەیەک بۆ پاراستنی سەلامەتی کارمەندە ڕووسییەکان لە ئەگەر هەر پەرەسەندنێکی سەربازی لە ناوچەکەدا لێکی دەدەنەوە.

وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر کە دەکەوێتە باشووری ئێران، یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە و لە ژێر سەرپەرشتی و بە هاوکاری ڕاستەوخۆی شارەزایانی ڕووسی بنیاد نراوە و بەڕێوەدەبرێت.

ئەم هەنگاوەی مۆسکۆ لە کاتێکدایە، کە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژاوا لەسەر چەندین دۆسیەی ناوچەیی گەیشتووەتە ئاستێکی باڵا و چاودێرانیش بە وردی چاودێری جووڵە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی وڵاتانی زلهێز لە ناوچەکەدا دەکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.