Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 07:37

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی پەیامێکی بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی فەیلی پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە حکوومەتی فیدراڵ ئەرک و بەرپرسیاریەتی یاسایی و دەستووریی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و بە شێوەیەکی شایستە، بنەماڵە و کەسوکاری شەهید و زیانلێکەوتووانی کوردی فەیلی و گشت زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بکاتەوە.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛

لە چل و شەشەمین ساڵڤەگەڕی شاڵاوەکانی جێنۆسایدکردنی کوردی فەیلی، کە بووە هۆی شەهیدکردن و دەرکردن و بێسەر و شوێنکردن و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و سامانی سەدان هەزار کوردی فەیلی لەلایەن ڕژێمەکانی پێشووی عێراق، بەتایبەتی ڕژێمی بەعس، دووپاتی دەکەینەوە، کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ، ئەرک و بەرپرسیاریەتی یاسایی و دەستووریی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و بە شێوەیەکی شایستە، بنەماڵە و کەسوکاری شەهید و زیانلێکەوتووانی کوردی فەیلی و شەهیدانی کیمیاباران و ئەنفالکراوان و گشت زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بکاتەوە.

لەم یادە خەمناکەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردی فەیلی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/4/4
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.