Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:11

مێدڤێدێڤ: ماکرۆن لە سووکایەتییەکانی تڕەمپ زۆر دەترسێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ، دمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا، لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی (X)، گاڵتەی بە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کرد دوای ئەوەی دۆناڵد تڕەمپ لە لێدوانێکدا سووکایەتی پێکردبوو.

مێدڤێدێڤ ئاماژەی بەوە کرد، کە ماکرۆن ئەوەندە بە سووکایەتییەکانی تڕەمپ بێزار بووە، تەنانەت دەستی کردووە بە وتنی "هەندێک شتی عاقڵانە" لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئێران، کە بە "سەرکێشییەکی بێهودە" وەسفی کردوون.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا نووسیویەتی: "چاوەڕێ بکەن تاوەکو تڕەمپ زیاتر هێرشی بکاتە سەر، ڕەنگە ئەو کاتە ماکرۆن دان بەوەدا بنێت کە ڕووسیا لە ململانێی لەگەڵ کیێڤدا ڕاستە و سزاکانی سەر مۆسکۆ بێ سوودن".

ئەم لێدوانەی مێدڤێدێڤ لە کاتێکدایە، کە ناکۆکی لە نێوان هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکان لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران سەریهەڵداوە و پاریس هۆشداری داوە لە لێکەوتەکانی ئەو جەنگە لەسەر سەقامگیریی جیهانی.



 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.