Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 08:15

ئیمارات: بەهۆی پارچەی مووشەکێکەوە کەسێک کوژرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی، دەسەڵاتدارانی ئیمارات ڕایانگەیاند، کەسێک کوژراوە و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون، دوای ئەوەی پارچەی مووشەکێکی تێکشکێندراو لە ناو دامەزراوەی گازی "حەبشان" لە ئەبوزەبی کەوتە خوارەوە کە لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانیی (ئەدنۆک)ـەوە بەڕێوەدەبرێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەبوزەبی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، ڕووداوەکە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی مووشەکێکی تێکشکێندراو بووە لە ناو وێستگەکەدا، کە بەهۆیەوە هاووڵاتییەکی میسری لە کاتی چۆڵکردنی شوێنەکەدا گیانی لەدەستداوە و 4 کەسی دیکە (2 پاکستانی و 2 میسری) بە سوکی بریندار بوون، هاوکات زیانێکی "زۆر و قورس" بە دامەزراوەکە گەیشتووە و تیمەکان خەریکی هەڵسەنگاندنی زیانەکانن.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچە مووشەکەکانەوە 2 ئاگر لە شوێنەکەدا کەوتووەتەوە، بەڵام تیمە فریاگوزارییەکان بە خێرایی توانیویانە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن و بارودۆخەکە جێگیر بکەن.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، کە ناوچەکە لە گێژاوی ململانێیەکی تونددایە و زیاتر لە مانگێکە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە، ئەمەش بووەتە هۆی تێکچوونی سەقامگیریی وڵاتانی ناوچەکە و کرانە ئامانجی دامەزراوە گرنگەکانی وزە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.