ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاشتی له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 6 ئه‌ندامی یەک خێزان بەهۆی خواردنی (کوارگ) قارچکی ژەهراویەوە گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: ساڵانە بەهۆی بارانبارین و شێداریەوە خەلک ڕوو دەکاتە چنینەوەی قارچک کە دەکرێت بەهۆی نەناسینەوەی قارچکی ژەهراوی، خواردنی هەندێ جۆریان ژیانیان بکەویتە مەترسیەوە .
نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاشتی له سۆران له‌باره‌ی نیشانەکانی ژەهراویبون بە قارچک رایگه‌یاندووه: به چەند خولەکێک دوای خواردنی قارچك تاکو 24 کاتژمێر نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون كه بریتین لە: سک ئێشە، سکچوون، ڕشانەوە، ئارەق کردن، ئاوهاتن لە چاو و لە دەم، سەرئێشە و گەشکە.
نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاشتی داواش لە هاوولاتییان دەکات لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەک سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.