Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:33

کۆشکی سپی داوای بودجەیەکی سەربازیی بە بڕی 1.5 تریلیۆن دۆلار دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی، کۆشکی سپی بە ڕەسمی داوای لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد، ڕەزامەندی لەسەر بودجەیەکی بەرگریی زەبەلاح بە بڕی 1.5 تریلیۆن دۆلار بۆ ساڵی داهاتوو دەربڕێت، کە ئەمەش گەورەترین زیادبوونی بودجەی سەربازییە لە مێژووی وڵاتەکەدا لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە.

لە داواکارییەکەی کۆشکی سپیدا ئاماژە بەوە دراوە، کە ئەم بودجەیە بۆ ساڵی 2027 تەرخان دەکرێت و بەراورد بە بودجەی ساڵی 2026 کە 1 تریلیۆن دۆلار بووە، بڕی 445 ملیار دۆلار زیادی کردووە، ئەمەش واتە زیادبوونی بودجەی بەرگری بە ڕێژەی 42% لە ماوەی تەنیا یەک ساڵدا.

ئەم هەنگاوەی ئیدارەی واشنتن لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لە ناوەڕاستی جەنگێکی سەربازیی فراواندایە لەگەڵ ئێران. بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ئەم بازدانە گەورەیەی بودجە وەک ئاماژەیەک بۆ ئامادەکارییەکانی واشنتن دەبینرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی درێژخایەن، بەتایبەت کە لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانیی دووەمەوە ئەمریکا بودجەی ساڵانەی بەرگری بەم شێوەیە بەرز نەکردووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.