Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 12:12

بەرپرسێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی لە چین بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی، میدیا فەرمییەکانی چین بڵاویانکردەوە، ما شینگروی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی و بەرپرسی پێشووی حزبەکە لە هەرێمی شینجیانگ، لە چوارچێوەی هەڵمەتی دژە گەندەڵیدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

تۆڕی هەواڵی "CCTV"ـی فەرمیی چین ئاماژەی بەوە کردووە، ما شینگروی گومانی لێدەکرێت "سەرپێچییەکی قورسی یاسا و ڕێساکانی حزب"ـی کردبێت، کە ئەم دەستەواژەیە لە چین بۆ تۆمەتی گەندەڵی بەکاردێت.

ناوبراو کە یەکێک بوو لە ٢٠ سەرکردە دیارەکەی وڵات، لە ساڵی ٢٠٢١ تاوەکو تەمووزی ساڵی ڕابردوو حاکمی هەرێمی شینجیانگ بووە و سێیەم ئەندامی مەکتەبی سیاسییە کە لە دوای ساڵی ٢٠٢٢ـەوە بکەوێتە ژێر لێکۆڵینەوە.

ئەم ڕێکارانە بەشێکە لەو هەڵمەتە فراوانەی شی جینپینگ، سەرۆکی چین بۆ ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی دەستیپێکردووە، کە لەم ساڵانەی دواییدا زیاتر جەختی خستووەتە سەر دامەزراوە سەربازییەکان.

 پێشتریش تشانگ یوشیا و هە وێدۆنگ، دوو جێگری سەرۆکی لیژنەی سەربازیی ناوەندی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، بەهۆی تێوەگلان لە گەندەڵی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە و لە حزب دەرکران، بە جۆرێک لە ئێستادا لەو لیژنە حەوت کەسییەی کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا پێکهێنرابوو، تەنیا دوو ئەندامی کارا ماونەتەوە کە یەکێکیان خودی شی جینپینگی سەرۆکی وڵاتە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.