Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:11

دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە باکووری تاران بیسترا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەکانی باکووری شاری تارانی پایتەختی ئێران بیسترا و بووە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتووانی ناوچەکە.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس) لە تاران ڕایگەیاند، دەنگی تەقینەوەکە هێندە بەهێز بووە کە لە زۆربەی ناوچەکانی باکووری پایتەخت هەستی پێکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکی تەقینەوەکە و سەرچاوەکەی ڕوون نەبووەتەوە. هاوکات لایەنە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.

ئەم ڕووداوە لەکاتێکدایە، کە پێشتریش چەندین جار تەقینەوەی هاوشێوە لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێران ڕوویانداوە، کە بەشێکیان پەیوەندییان بە هێرشی درۆنی و کاری تێکدەرانە لە دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمییەکانەوە هەبووە و تاران ئیسرائیلی پێ تۆمەتبار کردووە، بەشێکی دیکەشیان بۆ ڕووداوی پیشەسازی و تەقینەوەی تانکی غاز گەڕێندراونەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.