Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 12:13

لە پاكستان كەسێك خۆی تەقاندەوە و دوو منداڵ و سێ ئافرەت بوونە قووربانی

کوردستان TV
100%

رووداوێكی خۆكوژی لەبەردەم ماڵێكدا لە باكوری رۆژئاوای پاكستان رووی دا، بەهۆیەوە دوو منداڵ و سێ ئافرەت بوونە قووربانی.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆلیسی پاكستان، رووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەی بانو لە ویلایەتی خەیبەر بەختەنوخوا لە باكوری رۆژئاوای پاكستان روویداوە.

پۆلیس رایگەیاندووە: خۆكوژەكە ویستوویەتی بنكەی پۆلیسی شاری بانو بكاتە ئامانج، بەڵام بەر لەوەی بگاتە شوێنی مەبەست لەبەردەم ماڵێكدا پشتێنە بۆمبڕێژكراوەكەی تەقیوەتەوە.

لە ئەنجامی رووداوەكە دوو منداڵ و سێ ئافرەت گیانیان لەدەستداوە، هەروەها چوار كەسی دیكە بریندار بوون.

تا ئێستا هیچ لایەنێك بەفەرمی بەرپرسیارەتی تەقینەوەكەی لەئەستۆ نەگرتووە، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی پاكستانەوە دەستی تۆمەت بۆ چەكدارانی سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبان درێژ دەكرێت، بەتایبەت كە لە ماوەكانی رابردوودا چەندین كاری تەقینەوەی هاوشێوەیان لە ناوخۆی پاكستاندا ئەنجامداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.