Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 07:24

ئیسرائیل: لە شەڕی ئێران زیاتر لە 6500 كەسمان بریندار بووە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگێكی شەڕی ئێراندا زیاتر لە 6500 كەسیان بریندار بووە، ئاماژە بەوەش دەكات كە بارودۆخی بەشێك لەو بریندارانە سەختە و تا ئێستا لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: لەوەتەی شەڕ دەستی پێ كردووە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەشێوەیەكی گشتی 6594 هاووڵاتی ئیسرائیلی بریندار بوون.

لەو ژمارەیە 125 بریندار تا ئێستا لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و چارەسەر وەردەگرن، باری تەندروستی 2 لەو بریندارانە زۆر سەختە و بارودۆخی 14ی دیكەشیان مەترسیدارە.

تەنیا لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 148 بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە كە 5 لە بریندارانە بە رێنمایی پزیشك لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و چارەسەری وەردەگرن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.