Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 07:23

پێنتاگۆن خانەنشینبوونی سەرۆك ئەركانی سوپای ئەمریكای راگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بەفەرمی خانەنشینبوونی جەنەڕاڵ راندی جۆرج سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكای لە پۆستەكەی راگەیاند.

شۆن بارنێل گوتەبێژی پێنتاگۆن لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگەیاندووە: لە ئەمڕۆوە جەنەڕاڵ راندی جۆرج لە پۆستی سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا نەماوە و خانەنشین كرا.

راشیگەیاند: وەزارەتی جەنگی ئەمریكا سوپاس و پێزانینی بۆ جەنەڕال جۆرج هەیە لەبەرامبەر ئەو خزمەتە زۆرەی لە ماوەی رابردوودا پێشكەشی وڵاتەكەی كردووە و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین.

شەوی رابردوو پیت هێگسەس وەزیری جەنگی ئەمریکا بەفەرمی داوای لە جەنەڕاڵ راندی جۆرج كردبوو نامەی دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستی سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا پێشكەش بكات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.