جاسم ئەلبەدەوی، سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداو، ڕۆژی پێنجشەممە داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بڕیارنامەیەک دەربکات کە ڕێگە بە بەکارهێنانی هەموو ئامرازە بەردەست و پێویستەکان بدات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز کە بەهۆی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە له ئیستادا لهلایهن ئێرانهوه داخراوه.
ئەلبەدەوی لە گوتارێکدا لەبەردەم ئەنجوومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "ڕەفتاری ههراسانكهری ئێران هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە."
هۆشداریشی دا لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان لەگەڵ حووسییەکان کە هەڕەشەی داخستنی گەرووی باب ئەلمەندەب دەکەن.
ئەنجوومەنەکە داوای کردووە هەموو بەرپرسیارێتییەکانی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ڕێڕەوی ئاوی و دڵنیابوون لە بەردەوامی جووڵەی سەلامەت و ئاسایشی کەشتیوانی نێودەوڵەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.