ئیمی پۆپ، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران ڕۆژی پێنجشەممە هۆشداریی دا لە ئاوارەبوونی درێژخایەن لە لوبنان لە نێو شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان، دوای ناچارکردنی زیاتر لە ملیۆنێک کەس بۆ هەڵاتن دۆخه‌كه‌ش چووه‌ته مانگی دووەمی خۆیەوە، کە بووەتە هۆی وێرانکارییەکی بەرفراوان له ناوچه‌كه‌دا.
بۆب لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، دۆخی لوبنان كاره‌ساتباره و تەنانەت ئەگەر سبەی شەڕەکەش کۆتایی بێت، ئەم وێرانکارییە هه‌ر دەمێنێتەوە و پێویستی بە ئاوەدانکردنەوە دەبێت.
راشیگه‌یاند: به‌رده‌وامی شه‌ڕی حزبوڵلا و ئیسرائیل وا ده‌كات دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره بڕوات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.