وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم كۆگا و دەرمانخانە و شوێنە پزیشكییەكانی ئاگادار كردەوە كە دەرمانی بێ ستیكەر و نافەرمی بفرۆشن، توندترین سزایان بەسەردا جێبەجێ دەكرێت.
لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان سەر بە وەزارەتی تەندروستی هاتووە "ئاگاداری سەرجەم ناوەندە دەرمانسازی و پزیشکییەکان دەکەینەوە "دەرمانخانە، کۆگای دەرمان، شوێنی؛ پێداویستیی پزیشکی، پێداویستیی تاقیگەیی، پێداویستیی ددانسازی و چاویلکەسازی" پێویستە ئەو بەرهەمانەی مامەڵەی پێوە دەکەن فەرمی بن و لە شوێنی فەرمی هاوردەکرابن و ستیکەری وەزارەتی تەندروستییان پێوە بێت".
راشیگەیاند "بەپێچەوانەوە، لە کاتی سەردانیکردنی تیمەکانمان بۆ ئەو ناوەندانە، لە ئەگەری بوونی هەر بەرهەمێکی نافەرمی و بێ ستیکەر، رێکاری یاسایی تووند دەگیرێتە بەر".
بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەم ئاگادارکردنەوەیە بەرهەمەکانی کارگە ناوخۆیی و عێڕاقییەکانیش دەگرێتەوە و ئەوانیش پێویستە ستیکەریان پێوەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.