بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست، ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە کەشناسی هەرێم بڵاوی کردەوە، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانبارین لە پارێزگای دهۆک و ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاواوە بە شێوەی نمەباران دەستپێدەکات، پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ (1 بۆ 3) پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.
سەبارەت بە سبەی هەینی کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، سبەی هەینی کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە بەردەوام دەبێت و کەشوهەوا بە ناسەقامگیری دەمێنێتەوە. نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان بەردەوام دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان. پێشبینیش دەکرێت لە درەنگانی شەوی هەینیدا کاریگەری بارانبارین زیاتر لەسەر ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات (سلێمانی و هەڵەبجە) بمێنێتەوە تا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە.
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی هەینی:
هەولێر 20 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.