سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد بە بۆنەی سەركەوتنی بۆ یارییەكانی كۆتایی مۆندیالی 2026.
ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد و هیوای سەرکەوتنی لە یارییەكانی مۆندیالی 2026 بۆ خواست.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەت:
پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی 2026، هیوای سەرکەوتن بۆ تەواوی وەرزشوانان و یاریزانانی هەڵبژاردەکە دەخوازم.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵبژاردەی عێراق لە دوایین یارییەكانی پاشكۆی كیشوەرەكان لە یاریگەی مۆنتێری لە وڵاتی مەكسیك رووبەڕووی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بووە و یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لێ بردەوە، بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی عێراق بۆ دووەمجار لە مێژووی خۆیدا و دوای تێپەڕبوونی 40 ساڵ، گەیشتەوە یارییەكانی كۆتایی مۆندیال.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.