بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەکانی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی و ئاشووری، سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پێکهاتە کریستیانەکان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان کرد. سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا هیوای خواست کە ئەم بۆنەیە ببێتە هەوێنی ئاشتی و دوورکەوتنەوەی ناوچەکە لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كلدانی سریانی ئاشووری لە كوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەكەم و هیوای خۆشی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەو بۆنەیەدا ئومێدی ئەوە دەخوازم شەڕ و ئاڵۆزی لە ناوچەكەمان دوور بێت و ئاشتی و خێر و خۆشی باڵ بەسەر هەموو جیهاندا بكێشێت.
مسعود بارزانی
1ـی نیسانی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.