دۆن لیمۆن، بێژەری پێشووی کەناڵی (CNN) و ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ، ڕایگەیاند کە ئەگەری هەیە لە داهاتوودا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بپاڵێوێت و پێی وایە دەتوانێت باشتر لە دۆناڵد ترەمپ وڵات بەڕێوە ببات.
لیمۆن لە میانی بەشداریکردنی لە "پۆدکاستێکدا" ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە لە ئێستادا هیچ خواستێکی سیاسیی دەستبەجێی نییە، بەڵام ئەگەر دەرفەتەکە بڕەخسێت، ئامادەیە بچێتە کێبڕکێی گەیشتن بە کۆشکی سپی.
ناوبراو لەبارەی تواناکانی خۆیەوە وتی: "پێم وایە دەتوانم ببمە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بێگومان دەتوانم باشتر لە دۆناڵد ترەمپ ئەم وڵاتە بەڕێوە ببەم."
ئەم لێدوانانەی ئەم بێژەرە ناسراوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە کێبڕکێ سیاسییەکان لە واشنتن ڕوو لە گەرمبوونن و دەنگۆی
چوونە ناوەوەی کەسایەتییە میدیاییەکان بۆ ناو کایەی سیاسی بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.