Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 14:03

کێڵگەی "گیتار" لە ئەرجەنتین؛ چیرۆکێکی ناوازەی وەفاداری

کوردستان TV
100%

پێدرۆ مارتن ئۆرێتا هاووڵاتییەکی دانیشتووی کۆردۆبایە لە ئەرجەنتین، دوای ئەوەی هاوسەرەکەی کۆچی دوای دەکات ، وەک وەفایەک بۆ خۆشەویستەکەی 7,000 درەختی جۆراوجۆر بەکاردەهێنيت و باجچەیەک لە شێوەی گیتار دروست دەکات و پيشکەشی رۆ‌‌حی هاوسەرەکەی دەکات.

لە پەیامێکی پڕ لە وەفاداری و خۆشەویستیدا، کێڵگەیەکی کشتوکاڵی دەگمەن لە شێوەی "گیتار" لە وڵاتی ئەرجەنتین دروست کراوە کە بەهۆی گەورەیی و جوانییەکەیەوە بووەتە جێی سەرنجی جیهان و تەنیا لە ڕێگەی فڕۆکەوە دیمەنە ڕاستەقینەکەی دەردەکەوێت.

ئەم کێڵگەیە کە بە (The Guitar Farm) ناسراوە، دەکەوێتە نزیک ناوچەی "جێنێراڵ لیڤال" لە باشووری پارێزگای کۆردۆبا لە ئەرجەنتین. پڕۆژەکە لەلایەن هاووڵاتییەک بە ناوی (پێدرۆ مارتن ئۆرێتا) وەک وەفایەک بۆ "گراسیێلا ئایرایزۆز"ی هاوسەرە کۆچکردووەکەی دروست کراوە، کە ئارەزووی لە ئامێری گیتار هەبووە.

پڕۆژەکە لە ساڵی 1979 دەستی پێ کردووە و تێیدا زیاتر لە 7,000 درەختی جۆراوجۆری وەک سەروو و ئۆکالیپتۆس بەکار هێنراون. درێژیی ئەم گیتارە دارینە 1,100 مەترە و پانییەکەی دەگاتە 400 مەتر، کە بە شێوازێکی ئەندازیاریی ورد چێنراوە تاوەکو شێوەی ئامێرە مۆسیقایەکە بە تەواوی دەربکەوێت.

ئەم کارە هونەری و ژینگەییە کە چەندین دەیەیە پارێزگاری لە شێوازەکەی کراوە، لە ئێستادا وەک یەکێک لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی ئەرجەنتین دادەنرێت و چیرۆکی عەشق و وەفاداریی خێزانێکی بۆ جیهان گێڕاوەتەوە.


جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.