سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی دوو هێرشی ئاسمانیی جیاواز و چڕەوە بۆ سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان، سەرکردەیەکی باڵای حزبوڵڵا و کەسایەتییەکی دیکەی دیاری ناو گرووپە چەکدارەکانی کردە ئامانج.
شەوی سێشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی 2 هێرشی ئاسمانیی جیاوازدا لە ناوچەی بەیرووت، "سەرکردەیەکی پلەباڵا"ی حزبوڵڵا و "تیرۆریستێکی دیار"یان پێکاوە.
لە بەیاننامەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە: "پێش کەمێک، لە ڕێگەی دوو هێرشی جیاوازەوە لە ناوچەی بەیرووت، هێزەکانمان سەرکردەیەکی باڵای حزبوڵڵا و توخمێکی توندڕەوی دیکەیان کردووەتە ئامانج،" بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناسنامەی وردی ئەو کەسانە یان ئەنجامی کۆتایی هێرشەکان بدات.
ئەم پەرەسەندنە سەربازییە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر پێگە و سەرکردە کاریگەرەکانی حزبوڵڵا لە ناو خاکی لوبنان بەردەوامی پێ دەدات، ئەمەش مەترسیی فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.