Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 18:49

ترەمپ هۆشدارییەکی توند دەداتە ئێران: یان ڕێککەوتن یان ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بێوێنە

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران وڵاتێکی ژیر بێت، ئەوا ڕێککەوتن واژۆ دەکات.

سەرۆک ترەمپ جەختی لەوە کردەوە، لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتن لەلایەن تارانەوە، وەزارەتی بەرگری بە هێزێکی زۆر گەورەتر و لە ئاستێکدا وەڵامیان دەداتەوە کە پێشتر لە مێژوودا هاوشێوەی نەیانبینیبێت.

ئەم پەیامە توندەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە واشنتن گوشارەکانی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر کردووە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بژاردەی سەربازی و بەکارهێنانی هێزی وێرانکەر لە ئارادایە ئەگەر تاران نەێتە سەر مێزی گفتوگۆ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.