Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 18:17

دەستەی حەشدی شەعبی روونكردنەوە لەبارەی هێرشەكەی سەر بارەگاكەیان لە ئەنباڕ دەخاتەڕوو

کوردستان TV
100%

دەستەی حەشدی شەعبی روونكردنەوەی لەبارەی هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر بارەگاكەیان لە پارێزگای ئەنباڕ خستەڕوو و رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكە 6 چەكدار بوونە قوربانی.

دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت "شەوی رابردوو كاتژمێر 10:30 فڕۆكەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا هێرشێكی مووشەكییان كردە سەر بارەگای لیوای 17ی حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی روتبە سەر بە پارێزگای ئەنباڕ.

راشیگەیاند: لە هێرشەكەدا 2 چەكداری حەشد كوژران و 4ی دیكەش بریندار بوون.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە جارێكی دیكە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە هێرشكرایە سەر بارەگای لیوای 17ی حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی روتبە لە سنووری پارێزگای ئەنباڕ، بەڵام قەبارەی زیانەكان رانەگەیەنراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.