Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 06:20

وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای دابینکردنی ئۆفەری تایبەتی ئینتەرنێت بۆ قوتابیان و مامۆستایان دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، داوای لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کرد، کۆمپانیاکانی گەیاندن و ئینتەرنێت ئۆفەری تایبەت بە نرخ و کوالێتییەکی گونجاو بۆ قوتابیان، خوێندکاران و مامۆستایان دابین بکەن، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان.

لە راگەینراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی: جەختی لە گرنگیی هاوکاریی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کردووەتەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی خوێندن و ئاسانکاری بۆ مامۆستایان و قوتابیان لە بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت بە تێچوویەکی کەمتر. ئاماژەی بەوەش کردووە کە پێویستە ئەو ئۆفەرانەی پێشکەش دەکرێن، کوالێتییەکی بەرزیان هەبێت و هاوکارێکی سەرەکی بن بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە زانستی و ئەکادیمییەکان.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ پەرەپێدانی خوێندنی ئەلیکترۆنی و سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای سەردەم لە ناوەندەکانی خوێندن. بەتایبەت دوای ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا سیستەمی خوێندن زیاتر بەرەو دیجیتاڵبوون چوو، دابینکردنی ئینتەرنێتی هەرزان و خێرا بووەتە یەکێک لە داخوازییە سەرەکییەکانی توێژی قوتابیان و مامۆستایان بۆ ڕاپەڕاندنی کارە زانستییەکانیان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.