له نوێترین كاردانه‌وه‌یدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند، ئێستا به ئاسانی ده‌توانین دوورگه‌ی خارك كۆنتڕۆڵ بكه‌ین و ته‌نیا 3 هه‌زار ئامانجمان ماوه بیپێكین.
دۆناڵد تره‌مپ بۆ رۆژنامه‌نووسان راشیگه‌یاند: ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران له كاتژمێری سفر نزیكبووه‌ته‌وه و ڕه‌نگه به‌م نزیكانه بێت، دووپاتیشی كرده‌وه تا ئێستا زیاتر له 13 هه‌زار شوێنی گرنگمان له بنكه سه‌ربازی و ئه‌تۆمی و پیشه‌سازییه‌كان به ئامانجگرتووه و پێكاوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێران جگه له رێككه‌وتن و ته‌سلیمبوون بژارده‌یه‌كی تری له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه.
تره‌مپ گوتیشی : بیر له بژارده‌ی سه‌ربازی ده‌كه‌مه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌واوی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران له رۆژانی داهاتوودا، ئه‌مه‌ش خراپ نیه
دۆناڵد تره‌مپ له درێژه‌ی قسه تازه‌كانی ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌وانه‌ی كه ئێستا له‌ناوه‌خۆی ئیران‌دا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین گرووپێكی شاره‌زا و جیاوازن.
گوتیشی گفتوگۆكانی دانوستان له‌گه‌ل ئێران به نێوه‌ندگیریی پاكستان به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.