ئه‌مشه‌و پەرلەمانی ئیسرائیل له كۆبوونه‌وه دایه بۆ دەنگدان لەسەر بودجەی ساڵی 2026 له بواری زیادکردنی خەرجییە بەرگرییە بەرفراوانەکانی سوپا، له كاتێكدا ئیسرائیل له جه‌نگێكی سه‌خت دایه له‌گه‌ل ئێران و حزبوڵلا.
لە یاسای په‌رله‌مانی ئیسرائیل دا هاتووە: کە دەبێت پێش کۆتایی مانگی ئادار بودجە پەسەند بکرێت. ئەگەر تا ئەم وادەیە پەسەند نەکرێت، ئەوە خۆکارانە دەبێتە هۆی ڕووخانی حکوومەت و بانگه‌شه‌كردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی وه‌رزی یاسادانان، کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا ئەنجام بدرێت.
میدیا ناوخۆییه‌كانی ئیسرائیل بڵاوییان كردووه‌ته‌وه، پێشبینی دەکرێت بودجەی بەرگریی بۆ نزیکەی 9 ملیار یۆرۆ زیاد بکات بۆ کۆی گشتی نزیکەی 40 ملیار یۆرۆ، ئەمەش زیاترە لە دوو هێندە زیاتر لەوەی لە ساڵی 2023دا بوو، پێش ئەو شەڕەی لە غەززە دەستیپێکرد.
لەو کاتەوە خەرجییەکانی بەرگری لە زیادبووندایە.
بەپێی پێشنیازی تازه كه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر ده‌كرێت بودجەی گشتی دەوڵەت بۆ 213 ملیار یۆرۆ بەرز دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.