زانكۆی سەڵاحەدین ئەمشەو یەكشەممە روونكردنەوەیەكی لەبارەی شێوازەكانی خوێندنی وانەكانی تیۆری و پراكتیكی و هەروەها ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی لە كۆلیژنەكان دا.
سامان عەبدوڵا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی پ. د. کامەران یوونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، سەرجەم تاقیکردنەوەکان دواخران و هەروەها هەموو ئەو وانانەی تیۆرین بە ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی دەخوێندرێن.
راشیگەیاند: سەبارەت بە وانەكانی پراکتیکی و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان و تاوتوێی توێژینەوەی قوتابییانی قۆناغی چوار، دوای دوو هەفتەی دیكە ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆ دەبێتەوە و بڕیاری پێویست لەمبارەیەوە دەدات.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین جەختیشی كردەوە كە ئێستا سەرجەم وانەکان لە كۆلیژەكانی سەر بە زانكۆی سەڵاحەدین بە شێوەی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین دەخوێندرێن.
ئەمشەو یەكشەممە هەردوو وەزارەی پەروەردە و خوێندنی باڵا كۆبوونەوەیەكی تایبەتیان لەبارەی دیاریكردنی چارەنووسی پڕۆسەی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دا، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لەم قۆناغەدا پرۆسەی خوێندنی ئامادەبوونی ناو پۆل لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بۆ هەموو قۆناغەکان ڕابگیرێت و خوێندن تەنها بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.