وەزارەتی ناوخۆی عێراق زانیاری لەسەر رووداوی تەقەكردن لە مەفرەزەیەكی پۆلیس لە پارێزگای میسان دا كە بەهۆیەوە ئەفسەرێك و دوو پۆلیس كوژراون.
وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: ئەمشەو كاتژمێر 8:30 لە كاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێكی ناشتن، ڕووداوێكی تەقەكردن لە مەفرەزەیەكی فەوجی دووی لیوای 11ی پۆلیسی فیدڕالی كرا لە پارێزگای میسان.
ئاماژە بەوەشدراوە: رووداوەكە كاتێك ڕوویداوە كە پۆلیسەكان رێگرییان كردووە لە بەشداریكردن لە ڕێورەسمەكەدا و بەهۆیەوە تەقەیان كردووە، بەهۆیەوە ئەفسەرێك بریندار بووە لەگەڵ دوو پۆلیسی دیكە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختیشی كردەوە كە بەهۆی ئەم رووداوە 3 كەس بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیركراون و رێكاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.