Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:05

ئیمارات و پشتیوانیی خۆی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

ئیمارات بە توندترین دەستەواژە سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵی  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک و نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر ئەو "کارە تاوانکارییە" دەربڕی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: "دەوڵەتی ئیمارات هاوسۆزی و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و خێزانەکەی، هەروەها بۆ حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم دۆخەدا دووپات دەکاتەوە."

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، ئیمارات بە توندی ئەو جۆرە کردەوە تاوانکارییانە شەرمەزار دەکات و جەخت دەکاتەوە کە بە توندی دژی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی و ئاڵۆزییە کە ئامانجیان تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.