بارەگای بارزانی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند و سینەماکاری ناوداری کورد، مەهدی ئومێد دەربڕی و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ شەممە 28-3-2026، بارەگای بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کە بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و سینەماکاری کورد مەهدی ئومێد ـیان پێگەیشتووە.
لە پەیامەکەدا سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەیان و هەموو هونەرمەندانی کوردستان کراوە و جەخت لە هاوبەشی خەمی لایەنەکان کراوەتەوە.
لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە: "لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو کاک مەهدی ئومێد بەر دلوڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.