Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:55

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند مەهدی ئومێد دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند مەهدی ئومێد دەربڕی و سەرەخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکار و هونەرمەندانی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 28-3-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا هاوسۆزی و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند و سینەماکاری ناسراوی کورد، خوالێخۆشبوو "مەهدی ئومێد" ڕاگەیاند.

لە پرسەنامەکەدا هاتووە: "سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و هونەرمەندانی کوردستان و هاوڕێیانی دەکەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە خوای مەزن داواکارە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

مەهدی ئومێد یەکێک بوو لە هونەرمەند و سینەماکارە دیارەکانی کوردستان کە خاوەنی چەندین بەرهەمی سینەمایی و هونەرییە و ساڵانێکی زۆر خزمەتی بە که‌لتوور و سینەمای کوردی کردووە، کۆچی دوایی ئەو وەک زیانێکی گەورە بۆ کایەی هونەری لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.