سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئیسرائیل هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر شارستانییەتی مرۆڤایەتی و داوا دەکات ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیل بخوێنرێنەوە.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئێران لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ تێگەیشتن لەوەی بۆچی ئێران لە پێناو مرۆڤایەتیدا دەجەنگێت، پێویستە جیهان ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لهبارهی تاوانهكانی ئیسرائیل بخوێنێتەوە.
قالیباف ئەو تاوانانەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن بەوە وەسف کردووە کە "لە سەرووی توانای بەرگریی مرۆڤەوەن و دەڵێت، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری بەشێکی سەرەکییە لە بەرگری.
ئەم لێدوانانەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاتێکدایە، کە گرژی و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە لوتکە و هەردوولا لەسەر ئاستی جیهانی و میدیایی هەوڵدەدەن پشتیوانی بۆ هەڵوێستەکانیان پەیدا بکەن.
هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکانیش چەندین جار هۆشداریی داوە لە تێکچوونی دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی پێکدادان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.