Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 01:59

پزیشکیان هۆشداری دەداتە وڵاتانی ناوچەکە: ڕێگە مەدەن لە خاکی ئێوەوە جەنگ دژی ئێران بەڕێوەببرێت

کوردستان TV
100%

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە پەیامێکی فەرمیدا لە کە لە هەژماری ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، ستراتیژیی وڵاتەکەی سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە و ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕوون کردەوە.

پزیشکیان جەختی لەوە کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەست پێشخەری هیچ جەنگێک نییە و ڕایگەیاند: "چەندین جار ڕامانگەیاندووە، ئێران هێرشی پێشوەختە ئەنجام نادات، بەڵام لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ژێرخان و ناوەندە ئابوورییەکانی وڵات، وەڵامێکی توند و کوشندەمان بۆ دوژمنی تاوانبار دەبێت."

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، سەرۆک کۆماری ئێران هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە کردووە و دەڵێت: "بە وڵاتانی ناوچەکە دەڵێم، ئەگەر بەدوای گەشەپێدان، ئارامی و ئاسایشدا دەگەڕێن، ڕێگە مەدەن دوژمنانی ئێمە لە ناو خاکی وڵاتانی ئێوەوە جەنگ دژی ئێران بەڕێوەبەرن."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.