تیمێكی توێژنەوەی ژاپۆنی چارەسەرێكی نوێیان بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەكرە دۆزیوەتەوە، ئەم چارەسەرە نوێیە دەبێتە مژدەیەكی دڵخۆشكەر بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەكرە لە سەرتاسەری جیهان.
تیمە ژاپۆنییەكە ئەمڕۆ هەینی رایانگەیاند كە سەركەوتووبوونە لە دۆزینەوەی شێوازێكی نوێی بەكارهێنانی ئەنسۆلین كە ئەویش لە شێوەی حەبە پێچەوانەی شێوازی ئێستا كە لە رێگەی دەرزی بەكار دەهێنرێت.
تیمە ژاپۆنییەكە ئاماژەیان بەوەداوە كە لە رێگەی ئەم شێوازە نوێیە، بۆ لەمەودوا ژەمی لێدانی دەرزی ئەنسۆلین بۆ نەخۆشانی شەكرە نامێنێت، بەڵكو تووشبووان دەتوانن رۆژانە وەك هەر نەخۆشییەكی دیكەی درێژخایەن تەنیا حەبێكی كۆنتڕۆڵكردنی ئەنسۆلین بخۆن.
لە ماوەكانی رابردوو سەرجەم هەوڵەكان بۆ دروستكردنی حەبی ئەنسۆلین شكستی هێنابوو، چونكە كۆئەندامی هەرسی مرۆڤ هەموو جۆرە حەبێكی ئەنسۆلینی لەناو دەبرد بەر لە هەڵمژین و گەیشتنی بە دەمارەكانی خوێن، ئەمەش ببووە بەربەستێك لەبەردەم توێژەراندا.
تیمە ژاپۆنییەكە ئاماژەیان بەوەداوە كە ئەم توێژنەوە نوێیە دەبێتە رێگە خۆشكەر بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دیكەی كاریگەر لە رێگەی دەمەوە بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەكرە لە داهاتوویەكی نزیكدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.