Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 00:19

لە نزیک سنوورە ئاوییەکانی ئەستەنبوڵ نەوتهەڵگرێکی تورکی ڕووبەڕووی هێرشی درۆنی بووەوە

کوردستان TV
100%

کەشتییەکی نەوتهەڵگری تورکیا کە بارێکی نەوتی خاوی لە ڕووسیاوە دەگواستەوە، لە دەریای ڕەش و لە نزیک شاری ئەستەنبوڵ ڕووبەڕووی هێرشێکی درۆنی بووەوە و زیانی پێگەیەندرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەناڵی (NTV)ـی تورکی بڵاویکردەوە، کەشتیی نەوتهەڵگری "ئاڵتورا" (M/T Altura) لە کاتی گەڕانەوەی لە ڕووسیاوە، لە دووری 15 میلی دەریایی لە گەرووی بۆسفۆر، لەلایەن درۆنێکەوە کراوەتە ئامانج. بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی هێرشەکەوە زیانی بەرچاو بەر ڕووی دەرەوەی کەشتییەکە و ژووری بزوێنەرەکان (مەکینە) کەوتووە و بووەتە هۆی ئاوبردن بۆ ناو کەشتییەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان کەناڵ، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەواوی ستافی کەشتییەکە سەلامەت ئەوەی هەیە تەنیا زیانی ماددییە.

دەریای ڕەش لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیاوە، بووەتە یەکێک لە گۆڕەپانە مەترسیدارەکانی ململانێی سەربازی، کە تێیدا چەندین جار کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان کراونەتە ئامانج. ئەم هێرشەی دواییش لە کاتێکدایە کە تورکیا یەکێکە لە کڕیارە سەرەکییەکانی نەوتی ڕووسیا و ڕۆژانە دەیان کەشتی لە ڕێگەی گەرووی بۆسفۆرەوە وزە بۆ بازاڕەکانی جیهان دەگوازنەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.