ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری هەر هێرشێکی زەمینی بۆ سەر وڵاتەکەی، ڕێڕەوەکانی دەریاوانی لە دەریای سوور دەکاتە ئامانج.
سەرچاوەیەکی ئاگادار (بەبێ ناوهێنان) ئاماژەی بەوە کردووە، تاران پلانێکی داناوە بۆ پەکخستنی هاتوچۆی کەشتییەکان لە دەریای سوور کە بە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی نەوت و کاڵا بازرگانییەکان بۆ نۆکەندی سوێس و بازاڕەکانی جیهان دادەنرێت.
ئەم هەڕەشەیەی ئێران لە کاتێکدایە کە دەریای سوور شادەمارێکی سەرەکیی ئابووری جیهانە و هەر هێرشێک بۆ سەر کەشتییەکان لەو ناوچەیەدا، دەبێتە هۆی پەککەوتنی گواستنەوەی وزە و بەرزبوونەوەی بێوێنەی نرخەکان لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.