Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 23:00

پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری ئیدانەی هێرشەكان بۆ سەر هێزی پێشمەرگە دەكات

کوردستان TV
100%

پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری مار ئاوای سێیەم ئیدانەی هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر هێزەكانی پێشمەرگە دەکات و داوای چەسپاندنی ئاشتی دەکات.

مار ئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە هەولێر لە راگەیەنراوێكدا ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەکییانەی کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کرانە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری سۆران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەهۆی ئەو هێرشانەوە کە تێیاندا مووشەکی بالیستی بەکارھێنراوە، لە دوو ڕووداوی جیادا بارەگاکانی فیرقەی حەوتەمی پیادە (کەرتی 1) و فیرقەی پێنجەمی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە کراونەتە ئامانج، کە لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگە شەهید بوون و نزیکەی 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.

مار ئاوای سێیەم، وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواستووە و نزا دەکات کە گەلی کوردستان و عێراق لە ئارامیدا بژین.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری داوا دەکات کۆتایی بە هەموو جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر خەڵکی بێتاوان و هاووڵاتییانی مەدەنی بهێنرێت و ڕێز لە ژیانی مرۆڤەکان بگیرێت، تاوەکو ئاشتی بەسەر توندوتیژی و دوژمنایەتیدا زاڵ بێت.

لە کۆتاییدا هاتووە، "نزا دەکەین خوای گەورە ئاشتی بە نیشتمانمان ببەخشێت و هەموو ڕۆڵەکانی وەک برا و هاوبەش یەکتر لە ئامێز بگرن و کۆتایی بە هەموو ناکۆکی و دوژمنایەتییەک بهێنرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.