ئێوارەی ئهمڕۆ سێشهممه مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاوه پێگهيشت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: وەزیری دەرەوەی تورکیا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی و تورکیای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە لە هێرشی مووشەکی بالیستیی ئێرانی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە: هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پەیوەندی و هاوخەمیی وەزیری دەرەوەی تورکیای کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.