Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:08

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئیدانەی هێرشەکانی سەر بارەگاكانی پێشمەرگە دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرش و دەستدرێژیانەی کرد کە کرانە سەر بارەگاکانی هێزە ئەمنییەکان لە چەند پارێزگایەکی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان، کە بەهۆیانەوە ژمارەیەک ئەندامی ئەو هێزانە شەهید و بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان بە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانیانەوە کارێکی ڕەتکراوەیە و پێویستی بە هەڵوێستێکی نیشتمانیی یەکگرتوو هەیە، بۆ بەهێزکردنی پاراستنی دامەزراوە ئەمنییەکان و پاراستنی یەکڕیزی لە بەرامبەر ئاستەنگەکاندا".

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران جەختی لەسەر پێویستیی دوورخستنەوەی عێراق لە لێکەوتەکانی ململانێ هەرێمییەکان کردەوە و ڕایگەیاند کە نابێت وڵات پەلکێشی ناو هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەک بکرێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ناکات.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا کراوە کە هەمووان کار بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بکەن و وڵات لە هەر جۆرە پەرەسەندن و گرژییەک بەدوور بگرن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.