Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 04:03

بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆک داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە بەنداوەکە نزیک نەبنەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆک لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و خاوەنکاران، کە بەهۆی پێشبینییەکانی هاتنی شەپۆلێکی توندی بارانبارین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و نزیکبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکە لە سەرڕێژبوون، ڕێکاری پێویست بگرنە بەر.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە، بە مەبەستی پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییان، داوا لە سەرجەم خاوەن کافتریا، چێشتخانە، هوتێل، مۆتێل، پارکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل، جوتیاران و هەر شوێنێکی دیکە دەکرێت کە دەکەونە سەر ڕێڕەوی ڕووباری بەنداوی دهۆک، کە لە ڕووبارەکە دوور بکەونەوە.

لە ئاگادارییەکەدا جەخت کراوەتەوە کە ئەم هۆشدارییە لە سەرەتای ڕێڕەوی ڕووبارەکە لە "گەلی دهۆک"ـەوە تاوەکو کۆتایی ڕێڕەوەکە لە گەڕەکی "کانی خەزمانا" دەگرێتەوە.

هەروەها داوا کراوە هاووڵاتییان لەو ناوچانە کەلوپەلەکانیان بگوازنەوە، تاوەکو لە کاتی هەر پەرەسەندنێکی لەناکاودا گیان و سامانیان پارێزراو بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.