Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 05:44

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و گەشتیاران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکان ڕایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و هۆشداریش دەدرێتە هاووڵاتییان لە کەناراوەکانی سیروان دوور بکەونەوە.

ڕۆژی دووشەممە 23ـی ئادار، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاو کردەوە، بەپێی ئامارەکان تەنیا لەو ماوەیەدا 242 مەتر سێجا ئاو ڕووی لە هەردوو  بەنداوی دوکان و دەربەندیخان کردووە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 83 سانتیمەتر  و  بەنداوی دەربەندیخان 30 سانتیمەتر بەرز بووەتەوە.

سەبارەت بە بەنداوی دهۆک، بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند، بەنداوەکە 2.5 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاوی هەبووە و یەک مەتر بەرز بووەتەوە. هەروەها لە سنووری پارێزگای هەولێریش، بەنداوی گۆمەسپان نیو ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێچووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە، زۆربەی بەنداوە بچووک و مامناوەندەکان بە تەواوی پڕ بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی زیادبوونی بڕی ئاو، بڕیار دراوە ئەمڕۆ بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاتر بکرێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و گەشتیاران بۆ پاراستنی سەلامەتییان، لە ڕووباری و کەناراوەکانی خوارووی بەنداوەکان دوور بکەونەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.