دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پلاتفۆرمی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆرمی خۆیدا بڵاوکردووهتهوه کە سکێچێکی کۆمیدی تەلەفزیۆنییە و تیایدا کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە دڵەڕاوکێیەوە دەردەکەوێت و هەوڵدەدات خۆی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵیدا بەدوور بگرێت.
دیمەنەکە لە ئەڵقەی یەکەمی وەشانی نوێی بەریتانی شەوی شەممەدا نیشاندرا كه كیێر ستارمهر لە حاڵەتی ترس و دڵەڕاوکێدا لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک وەزیران لە داونینگ ستریت دهردهكهوێت، ترسێك له ئەگەری پەیوەندیکردن لەگەڵ ترەمپدا نیشان دەدات.
لە ڤیدیۆکەدا ستارمەر ڕوو لە ئەکتەرێک دەکات کە ڕۆڵی دەیڤید لامی جێگری سەرۆکوەزیران دەگێڕێت و دەڵێت "چی دهبێت ئەگەر دۆناڵد هاوار بکاتە سەرم؟، کاتێک ترەمپ وەڵامی تەلەفۆنەکە دەداتەوە، یەکسەر ستارمەر تەلەفۆنەکە دادەخات و پێی سەیرە بۆچی قسەکردن لەگەڵ ئەو سەرۆکە ترسناک و نایاب و سەرنجڕاکێشە" ئەوەندە قورسە."
لامی له ڤیدیۆكهدا وهڵامی كیێر ستارمهر دهداتهوه و دهڵێت: “کاکە، ڕاستگۆبە و پێی بڵێ کە ناتوانین هیچ کەشتییەکی دیکە بنێرین بۆ گەرووی هورمز”.
ستارمەر دەڵێت "تەنها دەمەوێت دڵخۆشی بکەم لامی تۆ وەک من لێی تێناگەیت؛ دەتوانم بیگۆڕم."
ترەمپ هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆییە نەداوە.
جێی باسه، سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای شەڕەکەدا هێرشێکی توندی کردە سەر كیێر ستارمەر سهرۆكوهزیرانی بهریتانیا و تۆمەتباری کرد بەوەی کە پشتیوانی ئەمریکای نەکرد و ڕایگەیاند "بە بەریتانیا دڵخۆش نییە".
گاڵتەی بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کرد و گوتی "ئەمە وینستن چەرچڵ نییە کە ئێمە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین".
ستارمەر لە سەرەتادا ڕەتیکردەوە بەریتانیا هیچ ڕۆڵێک لە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران بگێڕێت، بەڵام دواتر ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر داوایەکی ئەمریکی بۆ بەکارهێنانی دوو بنکەی سەربازی بەریتانیا بۆ مەبەستێکی بەرگریی تایبەت و سنووردار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.