Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 05:43

سەرۆکی حکوومەت و نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، جەختیان لە گرنگی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی ئادار، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆز مایکڵ واڵتز نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.

هەروەها گفتوگۆیان لەبارەی کاریگەرییەکانی قەیرانی ئابووری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا کرد، وەک هەنگاوێک بۆ یارمەتیدان و کەمکردنەوەی بارگرانی دۆخی دارایی.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.