دەسەڵاتدارانی ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە ئاماری زیانە گیانی و ماددییەكانیان بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بڵاو كردەوە.
محەمەد رەزا زەفەرقەندی وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند: بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل تا ئێستا 210 منداڵ كوژراون، هەروەها 1510 منداڵ و مێرمنداڵی دیكە بریندار بوون.
راشیگەیاند: تا ئێستا 300 بنكەی تەندروستی لە تەواوی ئێران زیانیان بەركەوتووە، 30 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریش بەتەواوەتی لەكاركەوتوون.
ئاماژەی بەوەشداوە: بەشێوەیەكی گشتی زیان بە 81 هەزار و 365 دامەزراوەی مەدەنی كەوتووە، لەنێویاندا 61 هەزار و 555 یەكەی نیشتەجێبوونن، لەگەڵ 19 هەزار و 20 یەكەی بازرگانی.
تەنیا لە تارانی پایتەخت، 24 هەزار و 605 یەكەی نیشتەجێبوون و بازرگانی زیانیان بەركەوتووە، 275 دەرمانخانە و نۆرینگەی پزیشكی زیانمەند بوون، لەگەڵ 498 قوتابخانە و 17 بنكەی مانگی سوور و 3 هێلیكۆپتەر و 48 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری.
محەمەد رەزا زەفەرقەندی وەزیری تەندروستی ئێران جەختیشی كردەوە كە ئەمە جگە لە زیانگەیاندن بە شوێنە گرنگ و ستراتیژییەكان لە تاران و شارەكانی دیكەی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.