بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی لێزمە باران و هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی ئادار، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت و بە گشتی ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت، سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و ئیدارەی (ڕاپەڕین و زاخۆ و سۆران) شێوازی دابارینی مامناوەند و لێزمە باران دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ئەنجامی ئەو ناجێگیریەی لە کەشی ناوچەکەمان هەیە ئەگەری گۆڕانکاری لە شێوازی دابارین هەیە لەسەر ناوچەیەکی دیاریکراو کە بارانبارینی بە لێزمە ببارێت. هاوکات لەگەڵ بارانبارین هەورە تریشقەش دەبێت. ناوچە سنووریەکان ئەگەری بەفربارینی هەیە. ئەمڕۆ پلەی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە خێرای با لە هەندێ ناوچە زیاد دەکات بە تایبەت لە سنووری پارێزگای هەولێر. پلەی گەرما نزم دەبێتەوە 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی.
هەروەها بۆ سبەی دووشەممە، 23ـی ئادار بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: کەشی سبەی ناوچەکەمان بە گشتی تا رادەیەک کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لاواز دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکەمان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک بارانبارینی هەیە لە کاتی جیاواز بەڵام ناوچە شاخاویە بەرزەکان و قەزا و ناحیەکانی ناوچە شاخاویییەکان هەندێ کات نمەبارانی پچڕپچڕ دەبێت. پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە .
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | یەکشەممە | دووشەممە |
| هەولێر | 15 | 16 |
| سلێمانی | 14 | 15 |
| دهۆک | 14 | 15 |
| هەڵەبجە | 16 | 16 |
| زاخۆ | 14 | 16 |
| گەرمیان | 22 | 22 |
| چەمچەماڵ | 16 | 17 |
| سۆران | 10 | 11 |
| پیرمام | 11 | 12 |
| حاجی ئۆمەران | 4 | 5 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.