دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشەیەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا گەرووی هورمز نەکرێتەوە، ئەوا سوپای وڵاتەکەی سەرجەم وێزگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەو وڵاتە لەناو دەبات.
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە و بەتایبەت لە ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان گەیشتووەتە لوتکە، سەرۆکی ئەمریکاش جەختی کردەوە کە ڕێگە نادەن هیچ لایەنێک ئاستەنگ بۆ جووڵەی بازرگانی و هەناردەکردنی وزە لە گەرووی هورمز دروست بکات.
لە پەیامەکەیدا بۆ بەرپرسانی تاران، ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا ئامادەیە بۆ وەشاندنی گورزی توند لە ژێرخانی وزەی ئێران، ئەگەر بێت و تاران پابەندی مۆڵەتە دیاریکراوەکە نەبێت و بەردەوام بێت لە داخستنی ئەو گەرووە ستراتیژییە.
ترەمپ 48 کاتژمێر مۆڵەت دەداتە ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.