Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 00:58

ئیسرائیل لێدانی چەندین بنکەی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی لە تاران ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل  ڕایگەیاند، لە ماوەی شەوی ڕابردوودا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر تاران و "بنکەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران"یان لە 22ـەمین ڕۆژی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێکاوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە: "هێزی ئاسمانی لە ماوەی شەوی ڕابردوودا، شەپۆلێکی فراوان لە هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر دەیان ئامانجی ئێران ئەنجامدا، لە چوارچێوەی ئەم هێرشانەدا ئەو شوێنانە کرانە ئامانج کە بۆ بەرهەمهێنانی پێکهاتە سەرەکییەکانی پەرەپێدانی مووشەکی بالیستی بەکار دەهێنران."

سوپای ئیسرائیل لیستی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە کراونەتە ئامانج، لەوانە: کۆمەڵگەیەکی ناوەندیی سەر بە سوپای پاسداران بۆ بەرهەمهێنانی پێکهاتەی مووشەکی بالیستی، کۆگایەکی پاراستنی کەرەستەکانی دروستکردنی مووشەک، لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی سەر بە وەزارەتی بەرگری کە بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی تایبەت بە مووشەک.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە "پێکانی ئەم بنکانە زیانێکی زۆر بە تواناکانی ڕژێمی ئێران دەگەیەنێت لە بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنانی پێکهاتە سەرەکییەکانی مووشەکی بالیستی لەو دامەزراوانەدا."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.